Afrikaans
Akan
Albanian
Amharic
Arabic
Armenian
Azerbaijani
Basque
Belarusian
Bemba
Bengali
Bihari
Bosnian
Breton
Bulgarian
Cambodian
Catalan
Cebuano
Cherokee
Chichewa
Chinese (Simplified)
Chinese (Traditional)
Corsican
Croatian
Czech
Danish
Dutch
Esperanto
Estonian
Ewe
Faroese
Filipino
Finnish
French
Frisian
Ga
Galician
Georgian
German
Greek
Guarani
Gujarati
Haitian Creole
Hausa
Hawaiian
Hebrew
Hindi
Hmong
Hungarian
Icelandic
Igbo
Indonesian
Interlingua
Irish
Italian
Japanese
Javanese
Kannada
Kazakh
Kinyarwanda
Kirundi
Kongo
Korean
Krio (Sierra Leone)
Kurdish
Kurdish (Soranî)
Kyrgyz
Laothian
Latin
Latvian
Lingala
Lithuanian
Lozi
Luganda
Luo
Luxembourgish
Macedonian
Malagasy
Malay
Malayalam
Maltese
Maori
Marathi
Mauritian Creole
Moldavian
Mongolian
Myanmar (Burmese)
Montenegrin
Nepali
Nigerian Pidgin
Northern Sotho
Norwegian
Norwegian (Nynorsk)
Occitan
Oriya
Oromo
Pashto
Persian
Polish
Portuguese (Brazil)
Portuguese (Portugal)
Punjabi
Quechua
Romanian
Romansh
Runyakitara
Russian
Samoan
Scots Gaelic
Serbian
Serbo-Croatian
Sesotho
Setswana
Seychellois Creole
Shona
Sindhi
Sinhalese
Slovak
Slovenian
Somali
Spanish
Spanish (Latin American)
Sundanese
Swahili
Swedish
Tajik
Tamil
Tatar
Telugu
Thai
Tigrinya
Tonga
Tshiluba
Tumbuka
Turkish
Turkmen
Twi
Uighur
Ukrainian
Urdu
Uzbek
Vietnamese
Welsh
Wolof
Xhosa
Yiddish
Yoruba
Zulu
ژیان فێری کردم هیچ شتێک لە هیچ کەس بەدور نییە ویلیام فۆکنەر
باشە
باشە
باشە
باشە هیچ وێنەکەک یان ڤیدیۆیەکت نییە لە کاتی نمایش و گۆرانی وتن؟
نا نیمە
پۆستەر یان ڕۆژنامە یان شتێکی وا؟
سەیرکە فایلەکەت تەواو نییە
بەم شێوەیە نابێت - فایل گرنگترە لە دەنگم؟ -
سەیرکە هیچ کێشەیەکم نییە لەگەڵت
بەڵام هەر ئەمەیان بۆ بنێرم؟ - گۆرانی بۆ ئەوانیش دەڵێم -
ناکرێت
ئایا یارمەتی منت ناوێت؟ هەر ئاوا بۆ دەنێرم
ئێوە نرخ بۆ چی دادەنێن؟ - چی؟ -
چیتان بەلاوە بە بەهایە
بەها چیە؟ - جێی من کوێیە؟ -
چی؟ - دەبێت لەکوێ گۆرانی بڵێم؟ -
مناڵەکان بە هەڵە پێیان وتم بۆب دیلان و ئەوانە دروستن
بۆچی نەیانبردم بۆ کۆنسێرت و کلیپە خراپەکانی شەهرام سۆڵەتی
بۆ قسەی بێمانا دەکەیت
هاوار مەکە هاوار مەکە - هاوار دەکەم -
ژورەوە قەرەباڵغە؟ - بەڵێ قەرەباڵغە -
مۆڵەتی کاتژمێریم هەیە
کاکە موبایلەکەت لەویا دانێ - هەر ئێستا -
خانم تکایە موبایلەکەت جێبهێڵە - باشە -
خانم تکایە موبایلەکەت دانێ - کوژانومەتەوە -
باشە کێشە نییە لەویا داینێ - لەوانەیە مناڵەکان پەیوەندی بکەن -
ئەمە موبایلی کێیە دەنگی دێت؟
هی منە
خانم تکایە بێدەنگی کێیە - لەوانەیە مناڵەکان تەلەفون بکەن -
تکایە بێدەنگی کە
باشە با نامەیەک بنێرم
باشە دایگیرسێنە و لەویا داینێ
سوپاس بەسەرچاو
کاکە بۆ کوێ؟
کارێکم هەیە
بڕۆ بە زوویی
بەڵام موبایلەکەت دانێ - موبایلم نییە -
بەڕاست موبایلت نییە؟ - نا نیمە -
دەتوانم لێرەیا جگەرە بکێشم؟ - نا لە حەوشەکە بیکێشە -
کاکە مەگەر نەموت لە حەوشە بیکێشە؟
ئێرە حەوشەیە؟ - تەواو بووم -
کاکە موبایلەکەت دانێ - موبایلم نییە
موبایلت نییە؟ - کوژانومەتەوە -
باشە لەویا داینێ
توڕەیی و هەرا
کابرا ٢٣ ساڵە بە جینیفەر لوپێز سەرسامە - من جینیفەرم؟ -
ئێستا کە دەڵێین کارمان پێتە دەڵێت ناتوانم
من پەیوەندیم هەیە لەگەڵیدا ئەوەندە گەمژە نیم سود لە کەسێکی وا وەرگرم
گوێگرە هەرچۆن من دەڵێم وا بەکاری بهێنە
تۆ خۆت قیافەیەکی ڕێکو پێکت نییە بە من دەڵێیت چۆن بوەستم؟
مەگەر ئێمە خەریکی خۆگۆڕین نین؟
سەدجار وتم ئەو دەرگایە دابخە
ئەگەر من بەکەڵک نایەم بۆ منت داناوە؟ -
قوڕ بەسەری من کە دەمویست ببم بە جۆن لینۆن کەچی بوم بەمە
مەگەر بە عەینەکە؟ - ئەمەت کردۆتە بەرم وابزانن لەش جوانم -
ئەگەر لە کۆنسێرتەکەیا پچڕا چی؟
ئاغای پارسا دێیت؟
باشە ئێستا دێم
چەند جار ڕاهێنانمان کردووە دە چەند خولەکێک چاوەڕێمان بکەن
ئێستا دێم
! تۆ شیاویت هەبوو دوو کۆنسێرت هەڵسوڕانوە
بەڵێ گیان
سوپاس زۆر سوپاس
دەمەوێت خۆم بگۆڕم خۆم ڕوت دەکەمەوە
بیانبە بیانبە
تۆ کارت دروست بوایە دوو بلیتت بۆ ژنو مناڵەکەی من دادەنا
کە هاتن بۆ کۆنسێرتەکە ناچار نەبونایە بگەڕێنەوە
بە من چی خۆت پێشتر وتت موعیز نەخۆش کەوتوە ناتوانم
من لە کوێوە بمزانیایە لە ناکاو دێن
خۆ نەمدەتوانی خەڵک لە جێگەکانیان هەستێنم
پێیان بڵێ بۆ شەوانی کۆتایی بێن - کۆتایی چی سبەی دوو بلیتیان بۆ دادەنێیت -
سبەی جێمان نییە - سبەی جێت نییە بە من چی پاتاڵ -
فەرمو - خولەکێک جامەکە دادەیتەوە -
قسەکەت بکە گوێم لێتە - جامەکە دادەرەوە من گوێم لێ نییە -
فەرمو
سڵاو - سڵاو -
قیافەت زۆر جیاوازترە لە نزیکەوە
چیە؟ دەتەوێت چی بڵێیت؟ بابەتەکە چیە؟
دەتوانم خولەکێک لە سەیارەکەدا دابنیشم
نەخێر ناکرێت دیارە کە ناکرێت
یەک خولەک - من ناتناسم -
ئەگەر قسەیەکت هەیە بیڵێ گوێم لێیە - خۆ دز نیم -
ئەگەر نا بفەرمو
ئەمشەو دەسگیرانەکەم پێی وتم بچین بۆ کۆنسێرت من وتم ناتوانم
ئێستا من ببینێ زۆر خراپ دەبێت با خولەکێک دابنیشم
بڕۆ چیرۆک دروست مەکە لە خۆتەوە تازە لە کۆنسێرت تەواو بووم جەوم نییە
قسەیەکت هەیە بیکە گەر ئیمزاشت دەوێت ئیمزات بۆ دەکەم
ئیمزام دەوێت
لە سەرەتاوە وات بوتایە شتێکم بدەرێ
شتم پێ نییە بەڵام قەڵامی چاوم پێیە
باشە بمدەرێ
چەنێک ڕەوشتت ناشرینە
کەمێک پێبکەنە
بە ناوی؟ - خودا -
حەنا
ئۆخەی .. زۆر قۆزتر دەبیت کە پێدەکەنیت
شیرینیت
دەستت بەرە دەرەوە - هەر بە ڕاست من حەنای ئەزیزی تۆم -
چی؟ - نوسیوتە بۆ حەنای ئەزیزم -
پیتی میمی پێوە نییە - با پێوەیەتی -
خۆت بۆت زیاد کرد - من زیادم نەکرد خۆت وات نوسیوە
ئێستە ئەوە خۆشحاڵت دەکات؟ باشە من نوسیم
بەڵێ خۆشحاڵم دەکات سوپاس - باشە ئێستا تەواوە؟ -
دەزانیت حەزم لە دەنگت نییە
ئەی بۆ ئیمزات لێوەرگرتم
نازانم
گوێ لە چی دەگریت؟
دەمگەیەنیتە شوێنێک؟
نا
مەگەر کلیلت نییە هەموجارێ بیرتەچێت - کلیلم بردبوو -
دەتەوێت وەکو موعیز بیکەم بە ملوانکە بۆت ئاسان تر ئاوا
لە سەیارەکەیا بیرم چوو - کۆنسێرتەکە چۆن بوو؟ -
باش بوو کۆنسێرتەکە
ئاخر کە دەتەوێت بێیت بۆ کۆنسێرت تەلەفونێکم بۆ بکە با بزانم
نەبابە گرنگ نەبوو موعیز حەزی لێی بوو - نا زۆریش گرنگە -
هەزار کەس بلیتیان پێبێت ژن و مناڵی من پێیان نەبێت
ئێمە سەد جار وێمان لە دەنگی تۆ بووە
موعیز وەرە نان بخۆ
شێتە
کاک موعیز ئەگەر نایەیت با ئێمە حسابی خۆمان بکەین
جارێ خەریکی یاری کردنم
دەزانی چیم پێدەڵێت؟ - چی دەڵێت؟ -
دەڵێت بۆ تۆ دێیت بۆ باوکم نایەت - جیاوازی چییە؟ -
دەڵێت کە تۆ دێیت بە دواما لەگەڵ هاوڕێکانما شەڕم بۆ دروست دەبێت
مناڵێکی شەش ساڵ غیرەتی پەیا کردووە - مناڵی خۆتە ئیتر -
ئامۆژنت دایکتە وەرە ئێرە بزانم - ناشرینە -
تۆش وەرە بزانم
چی ناشرینە ئامۆژنی یان دایکی
ئاوا جنێو دەدەیت وا دەزانیت مناڵەکە نازانێت
بیکوژێنەرەوە وەرە نان بخۆ
خێراکە موعیز
ئاهــ - لەم ماڵەیا ئاهـمان نییە -
چی دەڵێیت بابە؟ - چی دەڵێیت بابە واتە چی؟ -
جوان قسە بکە ئەمە چۆن قسەکردنێکە
خوسرەو موبایلەکەت ... خوسرەو
هەڵیگرە خۆت هەڵیگرە
زۆر لە خۆت بکە بزانم
بەڵێ ئەلو
تولە سەگ
بەڵێ ئێستا دەیدەمێ - ڕاکە بزانم -
باشە خوسرەو بۆ وا دەکەیت مناڵە نازانێت
خۆ بە ئانقەست وای نەکرد
لە کۆنسێرتەکانا قوڕگم تێک چووە - خۆ خەتای ئەو نییە -
پێنج خولەکە خۆم دەخۆمەوە خۆ ڕەوشتی نییە ئەو مناڵە
ئابڕومان ڕۆیشت هەرچیت وت بیستی
کێیە؟ - من چوزانم کێیە -
ئەلو فەرمو
ئێوە؟
ببورە پەیوەندی دەکەمەوە
بێ تەربیەت
ئەوە ئیشتئیهای کوشتم ئەوە
جارێکی تر ئەو کارە نەکەیتەوە ناشرینە
لە کوێیت خانم دەڵێم لە کوێیت؟
ناونیشان بدە
ناونیشانی دا
خۆزگە نەیدەدا
♫ ئێستا تێگەیشتی ♫
♫ لە مانا و مەبەستی وشەکانم ♫
♫ دوبارە دەیانخوێنیتەوە ♫
♫ ئەوەی کە نەتسوتاند ♫
♫ دەیخەیتە سەر لێوت ♫
سڵاو
سڵاو
حەرام زادە ژیانی من جێی کارە پیس و بێماناکانی تۆ نییە
یەکجاری تر بێ مۆڵەت تەلەفون بکەیت بە جۆرێک سەرت دەبڕم و دەیخەمە سەر سنگت
کە عیشق و ئەوینداریت بیر بچێتەوە تێگەیشتی؟
گیان
بەسەرچاو
کەی مۆڵەتم هەیە تەلەفون بکەم؟
ژمارەکەمت لە کوێوە هێنا؟ - خۆت پێتدام -
کەی پێمدایت؟ - لە ژێر ئیمزاکەیدا نوسیت -
قسەم پێ مەکە - لە کەسێکم وەرگرت -
مەگەر نەتوت دەسگیرانم هەیە؟ - درۆم کرد -
دەسڕ دەربهێنە لە داشبڵەکەیا لێوت بسڕە
من هیچ شوێنێکم بریندار نەبووە
بیگرە
بمدەرێ
سوپاس
کاکە
لەگەڵ ئێوەمە کاکە بێدەنگی کەن خەڵک لە دەرەوە دانیشتوە
ئەو ڕوناکیەم بدەرێ کاکە - کیارش وەرە -
ئێستا دێم - هاوار مەکە هەر دەڵێیت کیارش وەرە
لێی مەدە کاکە بێدەنگی کە
ئێستا دوکەڵەکەی دەردەچێت
کاکە ئێستا کەی کاتی ڕاهێنانە
سڵاو و بەخێرهاتنمان هەیە بۆ میوانە بەڕێزەکان
تکا دەکەین لەم کۆنسێرتەدا
موبایلەکانتان بکوژێننەوە
وە لە وێنە گرتن و ڤیدیۆ گرتن بە موبایل و کامێرا
خۆتان بەدور بگرن سوپاسگوزارین
دەتوانیت خۆت بڕۆیت؟ - .... بەڵێ مناڵەکەم -
سڵاو تینا گیان - سڵاو باشیت -
سڵاو ئاغای پارسا - من تۆ دەناسم سەرت هێناوەتە سەیارەکەمەوە؟ -
خوسرەو - موزاحیمم؟ -
بەڵێ بە تەواوەتی موزاحیمیت
گیان حەنا گیان - کێ وتی تۆ قسە بکەیت؟ -
کێ وتی قسە بکەیت؟
فەرمایشت چییە؟
من موزاحیم نیم تینا گیان من دەناسێت
لە کۆنسێرتەکەدا لە لایەوە دانیشتبووم - قسەی زیادی مەکە کارت چیە؟ -
هیچ ئیمزانم دەویست - گوت خوارد هیچو پوچی حەرام زادە -
نەیەیتەوە بە دەوروبەرما - بۆ چیم وتوە؟ -
من ئەگەر هیچی وەک تۆ نەناسم خوسرەوی پارسا نیم
زۆر مەڵێ
دواهەمین جارە لە دەوروبەری خانەوادەم دەتبینم ها
کزیکە با موعیز خەبەری نەبێتەوە
چییە ئێستا بۆچی بووی بە خاوەنی قیافە بۆ من؟
قیافە؟ قیافەی چی باسی چی دەکەیت؟ - دابنیشە دەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم -
دەلێم دانیشە - تاقەتی ئەو باسانەم نییە -
بەڵێ تۆ تاقەتی منت نییە دەڵێم دانیشە - باشە هاوار مەکە -
گەر هاوڕێکانت بونایە تا بەیانی قسەت دەکرد - هاوڕێی چی ؟ -
بۆ شوێنێک دەچم تا هاوڕێم هەبێت؟ - بە چاکی هاوڕێ پەیدا دەکەیت -
چی دەڵێیت - دە خولەک وازت لێبهێنم -
سەد هاوڕێ پەیدا دەکەیت
دەردەکەت بڵێ - بە ئەدەب بە -
ناهێڵم هەر کەسێک بێت لای مناڵەکەما دابنیشێت نازی باتێ و قسەی لەگەڵ بکا
ئەی تۆ چکارەیت لەوێ؟
کەواتە بە تەواوەتی ئاگات لەوێ بوو
بەڵێ من ئاگام لەوێ بوو چونکە ژنو مناڵەکەم لەویا دانیشتون
ئەی دەبێت ئاگام لە کوێ بێت؟ - کارەکەت -
ئاگام لە کارەکەشم هەیە
بۆ لەو کچەت دا؟ - حەقت بە کاری خۆتەوە هەبێت -
حەتمەن هۆکارێکی هەیە
موزاحیمە تێدەگەیت یا نا؟ - بەڵێ -
ئێستا ئەوە چ ئاوازێکە قسەی پێدەکەیت لەگەڵم؟
چ ئاوازێک؟ - بالێ پێم خۆش نییە ئازارم دەدات -
باشە ببورە تۆ بڵێ پێت خۆشە بە چ ئاوازێک قسەت لەگەڵ بکەم
ئاوا باشە؟
نەتبینمەوە قسە لەگەڵ ئەو کچە ڕوت و بەرەڵایە بکەیتەوە
ئەسڵەن من ئەو کچە لە کوێ دەبینم؟
مەگەر ئەوەی بۆ دیداری تۆ بێم
کەر خۆتی
... وابیر نەکەیتەوە کە - باشە -
من کەرم
کەریش نازانێت چۆن قسە بکات
ئەدەبیاتی کەر ئاوایە
ئەی نەتوت کەر خۆتی؟
لەمە بەدوا من کەرم - شەرم بکە -
کارەکەم لە بەرچاو بگرە
تا ئێستا لەبەرچاوم نەگرتووە؟ - گرتوتە وایە گرتوتە -
ئێستا لەبەر چاوی ناگری کەوا قسەی بێمانا دەکەیت
تۆ لەگەڵ ئەو کچەیە پەیوەندیت هەیە - من لەگەڵ کێ پەیوەندیم هەیە؟ -
لە خۆتەوە شتێک چۆتە مێشکتەوە - هێشتا هیچ نەبوو بوە بە ئەسپی باری -
ئەسپ و کەر و بیڵێ ئاسودە بە
شەرم مەکە بیڵێ
سەیرکە من لە هەموو شتێک تێدەگەم بەڵام بەڕوی خۆمی ناهێنم
واتە ئێستا بە نەتهێناوەتەوە بە ڕوی خۆتا؟
نیم لەگەڵ کەس نیم
خۆشم دەوێیت عاشقتم ژیانی خۆمم خۆش دەوێت
خیانەتیشم نەکردووە
خەیاڵت ئاسودە بێت
بڵێ بە گیانی موعیز خیانەتم نەکردوە لێت
بۆ دەبێت سوێند بە گیانی مناڵەکەم بخۆم؟
بڵێ بە گیانی تینا - ئێ -
سەیری من بکە
سەیری من بکە - قسەکەت بکە ناتوانم سەیرت بکەم -
بڵێ بە گیانی تینا
مەگەر بڕیارمان ئەوە نەبوو هەر کامێکمان هەڵەی کرد بیڵێ
نامەوێت
کەواتە هەڵەت کردووە
خۆشحاڵم دوبارە گوێمان لەم گۆرانیە دەبێتەوە
بە بەهانەی داواکاری خانمی مەریەمی تەباتەبایی لە کرمانەوە
داوای گۆرانیەکی خوسرەوی پارسای کردووە
تینا - باشم -
تینا
تینا
تینا
ڕژایە سەر پێڵاوەکانم
واتە بڕۆ دەرەوە
واتە دورکەوەرەوە
دورکەوەرەوە لە من و تاران
ڕژایە سەر ئایفۆنەکە
واتە مەگەڕێرەوە
هەر بە خۆم دەڵێم
دەڵێم نەترسی ئەی پیاو
هەر بە خۆم دەڵێم
دەڵێم نەترسی ئەی پیاو
پارکێک لە باکور خێمەیەک لە باشور
کارتۆنە خەوێکی گەورە
دەگەڕێتەوە چ باش
پارکێک لە باکور دارستانێک لە باشور
کارتۆنە خەوێکی گەورە
دەگەڕێتەوە چ باش
هیچ کارێک ناکرێت
ڕویداوە ڕوداو
هیچ کارێک ناکرێت
ڕویداوە ڕوداو
هەرچەنێک بیرم لێ دەکردەوە بە نزیکەیی عاشقی بوو بووم
خۆزگە دەستم پێنەدەکرد
دەمزانی هەڵەیە
لە جێی ئەوەی لە دواوە دابنیشم
زیاتر چوومە دڵیەوە
دە ساف ببە
من سافم تۆ دەبێت ئەوە ساف بکەیت - خەریکم چاکی دەکەم -
چاک بوو
بەخێرهاتن بۆ یەکەم مەراسیمی ڕیش تاشینی بەندە
دەماربڕینی خانمە
بێدەنگ بە
هەموو دەموچاوت سپی کردم دەتەوێت چی بکەیت؟
خۆ ئێرە ناتاشیت
ئێرە دوایش ئێرە پاشان تەواوی سەرت
کەچەڵ ببیت ئاسودە دەبم
لێم مەدە بوەستە
وا نایگرن - وا دەیگرن -
مەگەر تا ئێستا بەکارت نەهێناوە؟ - ڕونە کە نا -
دە وەرە یەکەمین ئەزمونی منم
لە ژێرەوە لێی بدە
لە خوارەوە بۆ سەرەوە نا لە سەرەوە بۆ خوارەوە
بەخودا خۆم تا ئێستا گوێزانم لێنەداوە هەر بە مەکینە تاشیومە
باشە وەرە
سەرت بەرز کەرەوە بەرزتر بەرزتر
ئەی خوایە خولەکێک بوەستە
بڕۆ دەی
گریمان مردیت - نا بڕۆ -
شا دەمارتە - دە لێیبدە ئیتر -
لێتدا لێتدا
حەنا لێتدا
ڕاکە دەسڕ بهێنە ڕاکە دەڵێم ڕاکە
دەسڕ بهێنە
بێتادین لەکوێیایە؟ - لەویایە -
بۆ درۆت کرد؟
درۆم نەکردووە
تۆ هیچت نەوت منیش باسم نەکرد
چۆن دەبێت؟ لە نێوەندی ژیانێکی خانەوادەییدا پەیوەندیەکی شاراوە و نا شەرعیت هەبوو
باسیشت نەکرد
نا شەرعی نەبوو
من گۆرانیبێژم هەموان من دەناسن ئابڕوم گرنگە بۆم
ئەو کاتەی کارت دەکرد لە بیری ئابڕوتا نەبوویت؟
نە لە تۆ و نە لە حەناش
ماڵ و سەیارەیەکە بۆ تۆ
تا دە مانگ کرێ خانوت بۆ دەدەم
تا ماڵەکەت بفرۆشی و بە پارەکەی بڕۆی بە دوای ژیانتا
چییە؟ ژنەکە پارەدارە؟
چییە ژنەکەت پێی وتویت ئەمانەی بدەرێ باشترت بۆ دەکڕم
تکا دەکەم ئەو کارەی من پێمدەکرێت شیاوی تۆی نییە
هەر ئەوەندە ؟ هەموو شتێک تەواو بوو؟
هەروا بە ئاسانی؟ - هەر ئەوەندە هەموو شتێک تەواو بوو -
هەروا بە ئاسانی زۆر بێمانایە - زۆر لوسیت -
دووشت پێنادەن لە تاقیکردنەوەکە - دوو چیە -
مەگەر تاقیکردنەوەی دوبارەیە؟ - دوبارە؟ هەر ئەوەیە -
زۆر خراپ دەیڵێیت خوسرەو - من لەسەر ستەیج باش دەیڵێم -
با کەمێک ئیحساسی تیابێت - بیبە با هاوڕێکانت بۆت بخوێننەوە -
ئاخر هاوڕێی کوڕم نییە
هەموویان کچن هەموو هاوڕێکانی خانم کچن
یەکەم کوڕ کە بینی من بووم
یەک جاری تر بیخوێنەرەوە - ناتوانم کارم هەیە -
دەبێت بڕۆم - کاری تۆ منم بۆ کوێ دەڕۆیت؟ -
تینا هەیە موعیز هەیە دەبێت بڕۆمە ماڵەوە
موعیز لای دایە گەورەیەتی ئەی تینا کاری چییە؟
تینا بە تەنهایە نەوەکا کارێ شتێکی هەبێ
مرۆڤ خۆ لە کۆمایا کاری نییە - ئەی بابا -
خوسرەو
ئەگەر ئێستا بڕۆیتە ماڵەوە و تینا لە کۆما هاتبێتە دەرەوە چی دەکەیت
هیچ وازی لێبهێنە - تو گیانی من بیڵێ -
تو گیانی حەنا بیڵێ
چیە؟ چوزانم
نازانم کارێک دەکەم
ئێ دە ئەمانە لەبەربکەو پێی بڵێ
هەر ئەمانە بڵێ ئیتر - چی بڵێم؟ -
بڵێ خانو و سەیارە و ژیان هەموو شتێکت دەدەمێ بەس بڕۆ
ونبە بڕۆ دەرەوە
دابەزە لە سەیارەکە
خوسرەو ببورە قسەی خراپم نەکرد - بێدەنگ بە و زۆر مەڵێ دابەزە -
جانتاکەشت هەڵگرە
تاڵە مویەکی پیسی تینا بە هیچوپوچێکی وەک تۆ نادەم
دابەزە نەتبینمەوە بێنرخ
گەمژە بوو کە قسەمان دەکرد کەم کەم دەیویست تینا بەتەواوی بسڕێتەوە
تێدەگەیشتم
ئاسایی نەبوو چەند جارێکی تر لەم قسانەی کردبوو
وەک زەنگی مەترسیداری لێ هاتبوو بۆم
خودا دەزانێت پەیوەندیم پچڕان لەگەڵیدا
تەنانەت جوابی تەلەفونەکانیشم نەدەدایەوە
هەموو ڕۆژێک تەلەفونی دەکرد جگە لە ڕۆژێک
کە هیچ هەواڵێک نەبوو لێی من ترسام
کەلەپوت بوو وتم بەڵایەکی هێناوە بەسەر خۆیدا
کە بە ڕێوە بووم بۆ لای دوعام دەکرد بەڵایەکی بەسەر خۆیدا هێنابێت
بەڵام بەو شێوەیە دەبووە کێشە بۆ من
دەبوو هەموو شتێک بە ئارامی تەواو ببوایە
بەو شێوەیە وا بیرم دەکردەوە لەبەر من خۆی کوشتووە
حەنا
حەنا
کەی هاتیت؟ - هەر ئێستا -
تەلەفونم کرد وەڵامت نەدایەوە نیگەران بووم
وەرە خوار - وا ئاسودەم -
وەرە خوارەوە با قسە بکەین
کە چی ببێت؟ - قسە دەکەین تا ئارام بیتەوەوە ئەزیزم -
وەرە خوار
ئارامم
وەرە خوارەوە تو قورئان ئازارم مەدە وەرە خوارەوە
بۆ وەڵامی تەلەفونەکانت نەدەدامەوە؟
لە ستۆدیۆ بووم خەریکی ڕیکۆرد بووم نەمدەتوانی ببورە
دەستم بگرە و وەرە خوار جێبەجێی دەکەین حەق بە تۆیە
خۆم دێم
بۆ گڵۆپەکەی داگیرساند؟
ئەڵێی زەماوەندی دایکیەتی مۆمی داگیرساندوە
چا ناخۆم دەبێت بڕۆم
تێی مەکە
دەڕۆیت؟ - بەڵێ -
بۆ کوێ دەڕۆیت؟ - دەمەوێت بچمە لای تینا تەنهایە -
بچی بۆ لای تینا چی بکەیت؟ - وا مەکە -
ها؟
مێردە جوانەکەی نەچێت بۆ لای نایەتە دەر لە کۆما
خەتای من بووە چی دەڵێیت؟ - جوانکیلەی تۆ کێیە؟ -
کێیە؟ - دەڵێم وامەکە -
کێیە؟ - تێت هەڵدەدەم لارت دەکەم -
هیچ و پوج - هیچ و پوچ باو و باپیرتە -
کاتێک بە مرۆڤێک دەێن لە ژیانی من بڕۆ دەرەوە
دەبێت خۆی کۆبکاتەوە و بڕوات بڕوات بڕوات
گو
ژنی بێ شەخسیات خۆ تۆ کەمێک شەخسیاتت نییە
هەموو شتەکانی تێکداوە
هەر گریان گریان
مێردەکەم پشتگوێی خستوم
من ژنم
من خۆم ژنم خوسرەو
هەموو ئەم کارانەی کردووە تا وات لێبکات
تۆ لەکوێوە دەزانیت ئەم کارانەی کردووە؟
خۆ شیعر و گۆرانی بۆ نەوتویت لەسەر شەقامەکان
من دەڕۆم
خوسرەو
خوسرەو خولەکێک بوەستە
شەو دێیتەوە
گوێت لە منە یان نا؟ دەڵێم دەڕٶم بۆ لای تینا
تەلەفون وەڵام بدەیتەوە - وەڵام دەدەمەوە -
ئەگەر وەڵامم نەدایەوە کاری شێتانە نەکەیت
لە ستۆدیۆم خەریکی ڕیکۆردم - نا وا ناکەم -
باشە
ئاگات لە خۆت بێت - تۆش -
کاکە ئەم بابەتە تا کەی بەردەوام دەبێت
هەر کاتێک دۆزرایەوە - ئەوە پێنج ماک تێپەڕیوە -
هیچ هەواڵێک نییە؟ - ژمارەی سەیارەکەت گرت؟ -
نا - شۆفێرەکەت دی؟ -
نا خێرا لێیدا نەمزانی چی بوو
ئاخر پیاوی چاک ئێمە چۆن بیدۆزینەوە؟ - سەیارەکەم دی پرایدێکی ڕەساسی بوو -
ئەو شەقامانە پڕ کامیرای چاودێرین هیچیان تۆماریان نەکردووە
ئەویا ناوچەی کوێرە ئاغای پارسا نەکەوتۆتە بەر کامێرا
ئێستا من چی بکەم کەس ژمارەکەی نەگرتووە
ژمارە نا بەس شۆفێرەکەیان دیوە
ڕوخساری نەبینراوە وا کاری لەسەر دەکرێت
تەنها دەڵێن کچێکی گەنج بووە
کۆنسێرتەکەت تەواو بوو؟
هیچ و پوچی بێ نرخ
کاری خۆی بوو؟ - خۆی دەیوت شۆفێری نازانم -
بۆچی کاتێک لێم پرسیت گومانت لە کەس هەیە هیچت نەوت؟
نەمدەویست ناوم بێتە سەر زمان
پێش ئەم ڕوداوەش خەڵکی دەیانویست سەر لە ژیانی تایبەتیم دەربهێنن
جا بیانزانیبایە ژیانێکی نهێنیم هەیە
چوار دوا نیوەڕۆی چی قسەی بێ مانا دەکەیت
لە زستان و سەرمادا چێژی هەیە
ئاخ لە مێشکت هاتوویت بۆ ئەوسەری دونیا بەدوای منا و
ئەمسەری دونیا بە دوای ئەما کە پێکەوە بچین بۆ فڕۆکەخانە تا چی ببێت؟
وتم با هەمومان پێکەوە بین
لە بەردەمی فڕۆکەخانە قەرارمان دادەنا پێکەوە ئەوانی ترت بۆ زووتر نارد؟
ئەزیزم ئەوە کاری من نییە
بەڵێ کاری تۆ ئەویە مێشکی من تێکبدەیت و هەموو شتێک سەقەت بکەیت
ئەلو موعیز کوڕم
ئەلو
بۆ تەلەفون وەڵام نادەیتەوە
ئەلو گوێم لێ نییە
بیدە بە دایە گەورەت
بیدە بە دایە گەورەت
ئەلو سڵاو باشیت حاڵت چۆنە
تێناگەم
گوێم لێت نییە
بەرزتر ، چی؟
چی بووە؟
چیرۆکەکەت بێ سەروبەرەیە - چیرۆک نییە -
مۆڵەتم بدە بۆت ڕون دەکەمەوە
چیرۆکەکەت لە شوێنێک بەدواوە بێسەروبەرەیە - لە کوێوە؟ -
تۆ باسی ئەو بەشانە دەکەیت کە پێت خۆشە ئێمە بیبیستین
تێناگەم ببورە - سەیرکە کاکە -
شت مەشارەوە ئیتر
کارێک بکە باوەڕت پێ بکەم -
چی بکەم درۆ بکەم؟
شت مەشارەوە ئیتر
کەسێک شت دەشارێتەوە کە بۆ درۆ وتن شتێکی پێبێت
تۆ نیتە؟ - ڕوونە کە نیمە -
ئیتر تا تەوالێت ڕۆیشتنیشم نوسراوە لە سایت و ڕۆژنامەکان
کوا پیشانم بدە
چی؟ -
ئەوەی کە دەڵێیت بۆ تەوالێت ڕۆیشتنیشم نوسراوە لە سایتەکان
نمونەم هێنایەوە - بۆچی نمونە دەهێنیتەوە؟ -
دەتەوێت بڵێت مرۆڤێکی گرنگیت؟
من مرۆڤێکی گرنگم
دوو هەنگاو لەسەر شەقام لەگەڵم بڕۆیت دەزانیت گرنگم یان نا
ئێرە سەر شەقام نییە
دەتەوێت پێت بڵێم کوێیە؟
لێرە نوسیوتە کە لەگەڵ ژنەکەم لە سەیارەشۆریەکە بووم
ئەو دابەزی و خۆی هەڵدایە سەر شەقامەکە
تۆش بەردەوام دەڕۆیشتیت کە
وتت ئەزیزم خۆت مەکوژە و خۆت هەڵمەدە شتێکی ئاوا؟
دەمت مرۆڤ ئازار دەدات
چۆن چۆنی دەڵێیت؟
بەشێوەیەک مرۆڤ وا هەست دەکات کە دەبێت بەشتێکی هیچ و بێنرخ
کەواتە هەڵەت کردووە
تینا - مەکە باشم -
ئەمە چ ڕەفتارێکە دەینوێنیت؟
دوو سەعاتە دەڵێیت لەگەڵ ئەمو ئەوی دەڵێم لەگەڵ کەس نیم
تێکت داوم
ئەسڵەن لەگەڵ کەسێکام چی دەڵێیت؟
بەڵێ لەگەڵیام
ببورە هەڵەم کرد - نا بە جدیمە لەگەڵیام -
پەیوەندیم هەیە
خۆ داوای لێبوردنم کرد - بە گیانی موعیز پێت دەڵێم -
دەمەوێت لەگەڵی بژیم
مەگەر بڕیارمان ئەوە نەبوو هەر کامێکما هەڵەی کرد بیڵێ
تینا
لەکەیەوە تا ئێستا لێکۆڵینەوە لەگەڵ مناڵێکی ٥ ساڵان دەکەن
موعیز پێنج سڵە
دایکی مردووە ناڕەحەتە من بە کەمتەرخەم دەزانێت
مناڵ ئەو شتە دەڵێت کە پێی خۆشە بیڵێت
واتە ئەو شتەی کوڕەکەت دەیڵێت دروست نییە
واتە تۆ دەڵێیت من
بینیم ژنەمەم بە ویستی خۆکوژی خۆی هەڵدایە ژێر سەیارەوە و من هیچم نەکرد؟
بۆچی دەبێت مناڵێکی پێنج ساڵە قسەی وابکات
موعیز هاوڕێیەکی خەیاڵی هەیە
دەربارەی هاوڕێ خەیاڵیەکەی پرسیاری لێبکە
دەتوانێت تا بەیانی دەربارەی قسە بکات
کێشەی چیە لەگەڵت؟
وتی لێتداوە
لێی بپرسن
خۆ ئێوە چاک لەو کارە دەزانن
پرسیومە - نەکا وتبێتی من دایکیم کوشتوە -
نا
بەڵام دەڵێت خۆشی ناوێیت
ئەمە واتا من بکوژم؟
من بکوژم؟ ئێستا ئەم کارە بۆچیە؟
ئابڕوم ڕۆیشتووە
دڵنیام ڕۆژێک هەموان دەزانن
کە من کەمتەرخەم نەبووم و بێتاوان بووم
...بەڵام
بۆچی ئەوەندە بە ئاسانی یاری بە ئابڕوی مرۆڤ دەکەیت؟
... بۆچی بە ئابڕوی
مەگەر تاوانەکەم بەسەرا سەپیوە وا
شەش مانگە نەتانهێڵاو بچمە ماڵەوە
تەواوی جلەکانم بۆنی پیسی گرتووە
تەواوی کارەکانم تێک چوون کۆنسێرتەکەم تێک چووە
دەمەوێت بڕۆمە ماڵەوە
پێم خۆش بوو بمرم
خۆزگە مردوو بوومایە
ئیتر تەواو حاڵم تێک چووە
بۆ قسەی بێمانا دەکەیت دانەیەک زیاتر نییە
کاکە کەمێک چاوەڕێکە
وا هاتن وەرن
ئێستا خۆم بڕۆم؟ پەنجا هەنگاو ماوە سوپاس
لە قسە تێناگەیت؟ دەڵێم حاڵم تێک چووە بۆیە هاتوم
بەهزاد هەڵەی کرد لەگەڵ تۆ بێت باشە دێم
بەڵێ - ببورە دەکرێت جامەکە دابدەیتەوە -
گیان بفەرمو
چی بووە؟ - هەناسەم گیراوە -
بۆچی؟ - هاتم ویستم تۆ ببینم -
ئەم هەموو ڕێیەت بڕیوە بۆ ئەوەی من ببینی؟ - بەڵێ -
ئیمزایەکم بۆ دەکەیت؟ - نا ئیتر وەرە دانیشە ماندویت دەرکە -
نا - سوڵتان سیاوەشت بۆ لێبدەم -
سوپاس - دەوەرە ژوور ئیتر
سوپاس ئاسودەم - من ئاسودە نیم -
من ناتوانم بەرگەی دووری تۆ بگرم بۆستە با بێمە لات
ئەو وەرەغەیەم بدەرێ با بۆت ئیمزا بکەم
نازانم بۆ کە تۆ دەبینم گێژ دەبم
منیش ئێستا کە تۆم دی وام لێهات
لەو پشتەوە دێیت تا کەس نەتبینێت - لەو پشتەوە دێم تا کەس نەتبینێت -
بە ناوی کێ بینوسم؟ - حەنا -
چییە؟
دەزانیت من عاشقی ناوی حەنام؟
سەرت هەڵبڕە
مرۆڤ چاوێکی وا جوانی هەبێت سەری داناخات
ئیمزاکەم بۆ بکە بابڕۆم - وەرە دانیشە -
تۆ هاتیتە ئەملاوە دانیشتی - وەرە لەملا دانیشە -
ببە بە شۆفێری من
وەرە ژوور - تۆ خێزانداریت -
دەزانم
گرنگ نییە؟
نا هەرکەس لە جێی خۆیا
ئەو ئیمزایەم بدەرێ بابڕۆم - نایدەم -
ئازارم مەدە - نایدەم نامەوێت بڕۆیت -
توخودا ئازارم مەدە هاوڕێکانم چاوەڕێمن دەمەوێت بڕۆم
تکا دەکەم
تەلەفون دەکەیت؟
نا
دەتەوێت تا جێیەک بتگەیەنم؟
نا
وێنەکەت لەبەر چاومایە وا دەتبینم
حەنا ؟
حەنا حەنا حەنا
پێم خۆشە تا بەیانی بانگت بکەم
باشە بەسەرچاو کارێکی ترت نییە؟
پێی بڵێت تەلەفونم بۆ بکات
تینا گیان لە ناوەڕاستی کۆنسێرتا چۆن تەلەفونت بۆ بکات
هەرنەمان ویست وازی لێبهێنە
باوکت دەرهێنام شێت بووم بە دەستەوە
با بگەینە ماڵەوە من دەزانم و تۆ بە خوسرەو دەڵێم لێت بدات
دەتوانم پرسیارێک بکەم؟ - بەڵێ -
تۆ خێزانی ئاغای پارسایت؟ - بەڵێ -
زۆر خۆشحاڵم کە لە نزیکەوە دەتبینم
تۆ میوانی تایبەتیت؟ - من؟ -
نەبابە تایبەتی چی
ئاخر لە ڕیزی پێشەوە دانیشتوویت
نا من لە دوا ساتا بلیتم دەست کەوت لە پشتی دەرگاکەوە مابومەوە
لە دوا ساتا بلیتی ڤی ئای پی دەفرۆشن؟
یانی چی؟
لەکوێوە زانیت ژنی خوسرەوم؟
لێکۆڵینەوەیە؟
دەستگیریە
لەناو ئەو هەموو مرۆڤەیا گومانی لە من کرد
بە گومان بوو
گومانی لە هەموو شتێک هەبوو
مرۆڤێکی بێ ڕەوشت بوو
خوسرەو وتبوی کێشەی هەیە لەگەڵی بەڵام من باوەڕم نەدەکرد
هەموو ئەم ڕوداوانە بوونە هۆی ئەوەی من و خوسو زیاتر لەیەک نزیک بینەوە
حەنا حەنا
حەنا
بە بێ حیجاب دێنە ڕێڕەوەکە؟ - خانم خاولیمان لەسەردایە -
خاولی حیجابە؟
بڕۆ ژورەکەت بزانم - بەسەرچاو -
کزی کە
خانمی بەڕێز چەند جار وتم ئەم پەنجەرەیە دەبێت داخراو بێت
ڕاشم گەیاندوە ، تۆش بڕۆ ژورەکەت قسە بکە
خانم پەنجەرەی ژورەکەم هیچ دیار نییە
بۆ هەر کاتێک قسەت کرد دەبێت دونیا ببینیت؟
بەچی پێدەکەنیت؟
بڕۆ دەرەوەی بەشە ناوخۆیی بڕۆ لە پارکا قسە بکە
خانم بۆ ئەوەندە بێزارکەریت بۆ ٥ خولەک خۆ گۆڕین بچمە دەرەوە؟
ئەوە کاتژمێرێکە لێرەیا گیزە گیز دەکەیت
گیزەگیز یانی چی ئەمە چۆن قسەکردنێکە؟ - ئەوەندە لەگەڵم مەڵێ -
بڕۆ ژورەکەت تا بەیانی قسە بکە - ناڕۆم -
ناڕۆیت؟ - نا -
کە شتەکانم خستیتە دەرەوە ئەوکاتە دەزانیت مەگەر بە دەستی تۆیە
ئەو باسانەمان نییە ئێمە
لەبەردەم پەنجەرە وەستاویت تا خەڵک بتبینن؟ - تچ -
لوچ بۆ چیە؟
ئەو کوڕە کێیە هەموو شەوێک دێت بەدواتا لە بەردەمی بەشە ناوخۆیی
دەڵێن خێزانداریشە
کێ وتێتی؟
دواهەمین شەوە کە لێرە دەتبینم
سبەی بەیانی لێرە نەبیت
ئەگەر نا نامە بۆ زانکۆکەت دەنوسم
بەیانی بۆچی خانم؟ هەر ئەمشەو دەڕۆم
کاتێک من دێمە دونیاوە دایکم دەیەوێت ناوم بنێت لەیلا
باوکم دەڵێت با ناوی بنێین حەنا
بە پێداگری باوکم ناوم دەنێن حەنا
پاش چەند ساڵێک دایک و باوکم لێک جیا دەبنەوە
باوکم دەچێت لەگەڵ ژنێکا بژی کە ناوی حەنا دەبێت
دایکم ئەوکاتە دەزانێت پێداگری باوکم بۆچی بووە
دایکم دەیتوانی خیانەتی باوکم بخاتە لاوە بەڵام ناوەکەی من نا
ئەو داماوە هەر جارێک دەیویست بانگم بکات ئازاری دەچەشت
لە کۆتاییەکانی تەمەنیدا لە باتی ناوی خۆم
بانگی دەکردم هێی
ئێستا ئەمانە دەڵێیت کە بە چی بگەیت؟
ڕوون نەبو نا؟ - نا -
نا؟
من تێنەگەیشتم
تێنەگەیشتی یان خۆتی لێ گێل دەکەیت؟
بلیتت بۆ دەکڕم بچیت بۆ سەفەر
سەفەر؟
چاک قسە دەگۆڕیت
بلیتت بۆ دەکڕم بچیت بۆسەفەر - ناڕۆم -
دەبێت بڕۆیت چونکە من وا دەڵێم - ناڕۆم -
دەتەوێت شەوانە لە کوێ بخەویت؟
ئەم ماوەیە لە کوێ دەخەویت؟
شتێکی لێدەکەم؟ - چی لێدەکەیت بیڵێ با منیش بزانم -
دەگەڕێمەوە بەشە ناوخۆیی -
بە ویستی خۆت ئەوێت جێنەهێشتووە تا بتەوێت بگەڕێیتەوە
دەرۆم داوای لێبوردن لەو ژنە بکەم - هەڵە دەکەیت داوای لێبوردن لەو ژنە بکەیت -
بە ئەو چی لەگەڵ کێ دێیت و دەچی
پوختەی قسە چییە؟ پوختەی چی؟ -
هەموان زوو یا درەنگ تێدەگەن
لە چی تێدەگەن؟ شێت بوویت؟
بەڵێ شێت بووم من خۆشم دەوێیت تێناگەیت؟
تەواوی بیر و خەیاڵم تۆیت لە مێشکت دەردەچێت - دەرچوایە تا ئێستا دەرچوبوو
ئیتر خۆشت ناوێم نا؟
خوسرەو باسی چی دەکەیت؟ - هیچکاتێک منت خۆشویستوە؟ -
خۆشت ویستوم؟ - گەر خۆشم نەویستیتایە لێرە نەدەبووم
خۆشت دەوێم ئێستا؟ خۆشت ناوێم
من گومانم کردووە ئەگەر خۆشت دەوێم بیڵێ
چی بڵێم؟ - دەبێت ئێستا بڵێت خۆشم دەوێیت -
بۆ نایڵێیت چیتە ؟
ناتوانم خوسرەو
بۆ من دەتوانم بیڵێم؟ بۆ تۆ ناتوانیت؟
ناتوانم ئازار دەکێشم
من ئازارت دەدەم؟ - نا تۆ ئازارم نادەیت -
باشە ئەی چییە؟ بابەتەکە چیە؟
خوسرەو من ناتوانم بێمە ژیانتەوە
تۆ نەهاتویتەتە ژیانمەوە من ویستومە بێیت
کەس ناڵێت تۆ ویستوتە بێم
هەموان وا بیر دەکەنەوە ژنێک هاتۆتە ژیانتەوە
لەنێوان من و قسە بێماناکانی ئەو خەڵکەدا قسەی ئەو خەلکە هەڵدەبژێریت؟
ئەسڵەن بابەتەکە هەڵبژاردن نییە - ئەی بابەتەکە چییە؟
من هەرچی دەڵێم تۆ دەڵێیت بابەتەکە ئەمە نییە ئەوە نییە ئەی بابەتەکە چییە؟
خوسرەو کەس نازانێت لە ژیانی تۆ چ خەبەرە
شتێک کە ڕوونە بۆ خەڵک ئەوەیە کە ژنێک هاتۆتە ژیانی تۆوە و
ژیانی تۆو منداڵێکی تێکداوە
خوسرەو من نامەوێت ئەو ژنە من بم - ئەی من گرنگ نیم؟ -
ئەی من چی؟
من گرنگ نیم کە ئیتر ناتوانم لەگەڵ ڕەوشتی خراپی تینا بژیم
من گرنگ نیم کە تەنها دەمەوێت لەگەڵ تۆ بم؟
من گرنگ نیم کە ٣٠ ساڵم وادەزانم ٧٠ ساڵم من گرنگ نیم؟
دەتەوێت بڕۆیت وایە؟
خوسرەو تۆ ژنت هەیە
تۆ ئێستا تێگەیشتیت کە ژنم هەیە؟
لێی جیادەبمەوە
وامەکە - نا بە جدیمە دەمەوێت جیا بمەوە لێی
بڕیاری خۆم داوە دەمەوێ جیا ببمەوە عاشقت بووم
دەبیستیت؟
ماڵ و سەیارەیەکە بۆ تۆ
تا دە مانگ کرێی خانوت بۆ دەدەم
تا خۆت ماڵەکە بفرۆشیت و
کابراکە پارەدارە وتێتی ئەمانە بدە بەژنەکەت فڵان فڵان فڵان فڵان
تکا دەکەم شایەنی تۆی نییە
هەروا بە ئاسانی هەموو شتێک تەواو بوو فلان فڵان فڵان فڵان
فڵان فڵان واتە چی دیالۆگەکە بڵێ ئاوا بەکەڵک نایەت
بەهزاد مەوعیدم هەیە درەنگ کەوتم - ئەی تاقیکردنەوەت نییە؟ -
وازبێنە بابە چارەسەرە
حەنا حەنا خولەکێک بوەستە
... ئەو شتە
بۆ منە؟ - نەڵێ ئیتر ئەی بۆ کێیە؟
ناتوانم قبوڵی کەم ببورە
ئەلو خوسرەو
لە کوێیت کاتژمێرێکە تەلەفونت بۆ دەکەم
نەخۆشخانە بۆچی؟
شۆفێری دەزانیت؟
چەنج جار دەپرسیت ؟ - شۆفێری دەزانیت؟ -
نا - ئەی ئەم مۆڵەتی شۆفێریە هی کێیە؟ -
پرسیاری مۆڵەتت نەکرد وتت شۆفێری دەزانیت یان نا
مۆڵەتم هەیە بەڵام هەرگیز لە پشتی سوکانەوە دانەنیشتوم
واتە بە نزیکەیی شۆفێری نازانم
بە نزیکەیی واتە چی؟
خوسرەو هێشتا وا بیر دەکاتەوە من بە سەیارە لە تینام داوە
حەنا خان - بەڵێ -
ڕاکە خانم بۆ ئەوەندە درەنگ کەوتیت؟ - کەوتمە ترافیکەوە -
چی بووە؟ - ڕاکە هیچ نەبووە -
بۆ وەڵامی تەلەفون ناداتەوە؟ - لەم قادرمانەوە وەرە -
حاڵی باشە؟ - بەڵێ بەڵام توخودا کەمێک خێراتر -
بینەران لە هۆڵەکەدا چاوەڕێن
خێراکە
خوسرەو ، چی بووە ئەزیزی دڵم؟
وا لەخۆت مەکە خوسرەو
خوسرەو
ناتوانم- چی ناتوانی قوربانت بم ئەتوانی-
ناتوانم بڕۆم گۆرانی بڵێم
ئەتوانی خوسرەو وامەکە پیاوی گەورە
خوسرەو
بەخودا خەتای من نەبوو
بەخوا خەتای من نەبوو
ئەسڵەن من تێ نەگەشتم چی بوو تێکچوو لە سەیارەکە دابەزی
بە شوێنیا ڕۆشتم
سەیارەیەک لێی دا ئەسڵەن تێنەگەشتم چی بوو
ئاخر لە ناکاو چی بوو؟
گومانی کردبوو گومانی لە پەیوەندی من و تۆ کردبو
لەوانەیە بەگومان بوبێت
زۆری کرد ، قسەی ، قسەی کرد زۆری کرد،من ئەسڵەن تێنەگەشتم چی بوو
لەناکاو هەموو شتێکم پێوت
خوسرەو بۆچی پێتوت؟
واتە چی ؟خەریکی من ئەترسێنی حەنا
کاتێ قسە ئەکەی من هەستەکەم
هەرچیم کردووە هەڵەبووو من هەروا ژیانمم تێکداوە؟
ئێستا شتێ بڵێ خەیاڵم ئاسودەبێت
ئاسودەبە ، هەستە ، هەستە بڕۆ دەرەوە هەموو خەڵک چاوەڕێتە ، هەستە قوربانت بم
خوسرەو تو قورعان هەستە درەنگە خوسرەو - هەستە خوسرەو -
خانم وەرە ، با ئیتر لێرە بڕۆین
لەم دەرگایەوە
ویستم داوای لێبوردنتان لێبکەم
نا دێتە پێش دێتە پێش
ویستم ئەگەر کێشە نەبێت بگەڕێمەوە - نابێت -
بۆچی؟- جێگەکەت پڕبۆتەوە-
کچەکان وتیان جێگەکەت پڕنەبۆتەوە
کچەکان لێرە بەرپرسن یان من؟
ئەوان ئەزانن یا من؟- خانم من خۆ داوای لێبوردنم کرد-
ببینە سەرئەفراز گیان
لێرە ڕەچاوی خاڵە تایبەتیەکان دەکەن بەڵام مانایی بەرەڵایی نییە
بەرەڵایی چیە خانم بۆ وا دەڵێیت؟
من تەنانەت نامەم بۆ زانکۆکەکەت نەناردوە بۆئەوەی دوسبەی ڕۆژێک کێشەت بۆدروست نەبێت
لوتفتان هەیە سوپاس- بەڵام ناتوانم بهێڵم لێرە بژیت شەرمەندەم
لەبەر یەک تەلەفۆن ئەڕۆمە ژوورەکەم قسە ئەکەم
ئەمە ئەو ئاغایە نیە کە هەموو شەوێک دێتە بەردەم بەشەناوخۆیی بە شوێنتا
مناڵیشی هەیە
کوڕیشە
نازانم وەڵا ژیانی هەرکەسە پەیوەندی بە خۆیەوە هەیە
وادەرەکەوێ ژیانی من پەیوەندی بە هەموو کەسەوە هەیە جگە لە خۆم
خانمی حەنا ئێستا تۆ جوانی ، گەنجی
بەڵام لەم مرۆڤانە دوربکەوەرەوە چ ژیانێکت بۆخۆت دروستکردوە؟
بەڵام خانم من چیم کردووە؟- چاوپێکەوتنەکەیت خوێندۆتەوە؟-
تەنها فرمێسکەکانی چاپ نەبووە ئەونەی ناڵانوە کە ژیانی تێکچووە خودا دەزانێ
باشە ئەم چی سەیرە؟- پیاویک کە ئەونە ژن و مناڵەکەی خۆشبوێ -
دێت لەگەڵ یەکێکی ڕێئەکەوێ
ئەگەر مەبەستتان لە یەکێکی تر منم ئێمە تەنیا هاوکارین
تۆ گؤرانیبێژی؟
یا بویت
ژیانی هەرکەسێک بە خۆیەوە بەندە خۆ من ناخەنە گۆڕی تۆوە
بەڵام من ناتوانم مۆڵەت بدەم پێ بخەیتە ئەم بەشەناوخۆییە ئەزیزی دڵم
ئەبوایە چیم بوتایە- ئەبوایە قسەی دڵتت بکردایە-
خۆشحاڵم لەوەی هاوسەرەم لە کۆمایە
گاڵتەجاڕی مەکە - نا بەجدیمە ، قسەی دڵم ئەوەیە -
ئەبوایە ئەمەم بوتایە ؟
چاوەڕوانیەکی گەمژانەت هەیە شتێکی پرسی و منیش شتێکم وت
منیش ئەزانم ئەبوایە شتێکت بوتایە بەڵام نەک بەمشێوەیە
ئەبوایە چۆن بموتایە؟
ژنی من باشترین ژنی دنیایە ،- لەو چاوپێکەوتنە خۆشم نازانم چیم وتووە -
با نەتوتایە من باشترین ژنی دنیام لەدەست داوە - ئەگەر کێشەت ئەو ڕستەیەیە -
خەڵک من ئەناسن تۆ ئەبێت هەست با باری ژیان و کاری من بکەی
خەڵک من ئەناسن ئەبێت جۆرێک ڕەفتار بکەم باوەڕ بکەن
باوەڕبکەن؟- ئەبێت نواندنێک بکەم باوەڕ بکەن، بەڵێ-
بۆچی ئەوڕۆژە پێم وتی وەرە ڕاهێنانی دوو وشەی ئەو نمایشنامەیە بکەین
وتت من ناتوانم بەڕاستی ناتوانم قسەبکەم ناتوانم جۆرێ قسەبکەم کە ئەوان باوەڕ بکەن
چی ئەبەستمەوە بەیەکەوە بۆئەوەی من بڕوام بەمەکردووە خوسرەو
من وامزانی ئەمە قسەی دڵتە باوەڕم پێکرد خوسرەو
بەڵام شتێک ئەڵێی گومان ئەکەم
من عاشقتم شێتە بۆچی وائەکەی
ئەسڵەن واز لەمەبێنە ، با بڕوا ،وازی لێبێنە واقعی من چیە ؟من ئێستا لای کێ دانیشتوم؟
من لە تەنیشت کێم؟ لە خراپترین ساتی ژیانم هاتوم لای کێ ئارام بمەوە
تەنها کەسی کە ئەسڵەن من خۆم فەرامۆش ئەکەم دێمە لای تۆ ئارامم
خەریکبووی درۆی ئەکرد
ئەزیزی من نابێ ئەمەم لێ بسەنیتەوە
بەڵام من پێم خۆشبو باوەڕبکەم
هەرچی زیاتر تێئەپەڕی زیاتر هەستم ئەکرد ناتوانم لەدەستی بدەم
هەستم ئەکرد بەشی من لەم ژیانە خوسرەوە
بۆستە زۆر خراپی بۆستە
ئەوە دوگمەکەیەتی ئەوە ژێرەکەیەتی
ئەوەی پێشەوەش کلاجە بڕۆ
نەڕۆیتە ئاوەکە-
لە پەیوەندیمدا لەگەڵی کەمم نەبوو
ئەو دڵی خۆشەویستی ئەویست و گرنگیپێدان
شتێک کە من زۆر باش ئەمزانی پێیبدەم
چونکە خۆم هەمیشە لەژیانمدا کەمم هەبوو
چی بڵێم ئێستا؟
باسی جوانی ئێرە بکەم؟ باسی ئەو سێوە خۆشە بکەم کە ئەیخۆم
من بوبوم بە دایک ئەو بوبو بە مناڵ
من هیچ قسەیەکم نیە لەگەڵی
ڕاهاتبوو جگە لە خواردنی من هیچ خواردنێکی تری نەئەخوارد
هەم خۆی هەم موعیز
دەستی چەور لە پەرداخ نادەن
پەرداخەکە خۆت ئەیشۆی
بۆ کوێ ئەڕۆیت؟ لەگەڵ تۆمە بۆ کوێ؟
دوگۆڵی - خەریکە بەفر ئەبارێت ، دانیشە ببینم -
یاریگاکە سەرداخراوە
یاریگاکە داخراوە بڕۆ قاپەکەت کۆکەرەوە - ئێی -
ئێ مان نیە لەم ماڵەیا
ئێ مان نیە بڕۆ قاپەکەت کۆکەرەوە
سەد جار وتومە ،نانەکەت ئەخۆی چی؟
میزم دێت - ئێستا لە ناکاو میزت هات؟ -
من کۆی ئەکەمەوە وازی لێبێنە
باشە
بڕۆ بڕۆ
بڕۆ بڕۆ میز نەکەیت من ئەزانم و تۆ
لە ژیانما هێندە شەرمەزار نەبوبوم
هەستی دزێکم هەبوو کە چۆتە ژیانی کەسێکەوە
سوپاس بۆخوا دوای ٦ مانگ لە کۆما هاتبۆیە دەرەوە
بەڵام تەنها چاوەکانی کاریان ئەکرد
هەموو لایان موعجیزە بوو کە هاتبۆوە هۆش خۆی
بەس تۆ چۆن چویتە ماڵی خوسرەو
خوسرەو پێداگری کرد
کە شوێنێکم نیە تیای بمێنمەوە
وەکو پەرستار توانیم لەوێ بمێنمەوە
هەم کارەکانی ماڵ ئەنجامبدەم و هەم پەرستاری موعیزیش بکەم
موعیز
ئەمزانی کارێکی ڕاست نەبوو
بەڵام باشە ئەو ژنە داماوە لە کۆمادا بوو ئاگادار نەدەبوو
بە میوانی چوینە سەرەوە بۆچی هاتیتە ماڵ؟
دایە گەورەت لەکوێیە؟ - ئەدەم لە پەناگوێت -
چیتەوێ لێرە - جپس -
کوا جپس؟
لەویایە - دەی بیهێنە ئەگەر لێیەتی -
ژنی شێت مناڵەکەی جێهێشتووەو ڕۆشتووە - برسیمە -
کوڕم چیت ئەوێت بۆدروستکەم جوانکیلەکەم؟
پورە حەنایە لەمە بەدوا لەگەڵ ئێمە ئەژی هەرچیت ویست پێی بڵی بۆت دروست بکا
حەزت لەچی دروستی کەم - ساوسج -
باشە بۆت دروست ئەکەم
ژوورەکەی دایکتم پیشان ئەدەی - بەڵێ -
وەرە بڕۆین سوسەج دروست کەین- بڕۆ ببینم-
چ بۆنێکی گرتوە ئارەقی کردوە
تیشێرتێک لەبەرکە بڕۆ ببینم
ئەوەتا
دڵم بۆی سووتا
داماوە وەکو پارچەیەک گۆشت لەویا کەوتبوو
ئامادەبووم تا کۆتای تەمەن چاودیری بکەم
بەڵام لە قوڵای دڵەوە نەمئەویست کاتێک دێتەوەهۆش لەوێبم
بیکەرەوە وتم کە دەڕۆم بۆ ئەوروپا با تەنها نەبیت
منم ها
خوسرەو ئێرە چەن خۆشە
ئێرە زۆر خۆشە بوەستە
وەرە ئێرە ، وەرە ئێرە کارم پێتە
خوسرەو بەچەند ئێرەت گرتوە؟
یەک سات بێدەنگ- من ناتوانم-
چیە؟- باش بوەستە ئیتر-
ئەی قوربانی ئەو چاوە جوانانەت بم باش وەستاوم
ئەوە هەڵگرە
وای - دەریهێنە هیچ نیە دەریهێنە -
خوسرەو ئەمە چیە؟ - ئەڵقەیە ئیتر -
لە ئەوروپا گەڕامەوە مارەت ئەکەم بەڵێ هی تۆیە
وای خوسرەو- ها چیە ؟-
ئێستا ئەبورێمەوە - وامەکە ئیتر -
هەستە ئەویا پیسە
دەستم بگرە هەستم
ئەوە مناڵانەیە گەورەبە ئیتر
ئەلو سەلام
ژن ئەهێنێت ئەڵیت وەکو مناڵی
مرۆڤی زیندە وەکیلی بۆ چیە؟
ژنی من ٧ ساڵ پێشتر وەکالەتی داوە بە باوکی کە منی تیا نیم؟
دەتەوێت هەر هەڵەیەک بکەیت بیکە
چی بووە خوسرەو کێ بوو؟
خوسرەو
خوسرەو - یەک تۆز بوەستە -
یەک تۆز بوەستە - زۆر باشە بەسەرچاو -
پارێزەری بۆ گرتوم
کێ پارێزەری گرتووە؟- باوکی تینا-
پارێزەری گرتوە پارێزەرەکە تەلەفۆنی کردوە دەڵێت
ئەڵێ ٧ ساڵ پێشتر باوکی بەو مەرجە ڕێی داوە تینا لەگەڵ من زەواج بکا
ئەگەر لە ژیانی کچەکەی ڕازی نەبو تەڵاقی بۆ وەرگرێت
منیان لە شەقام هێناوە خاشاکم من
ببینم بمەگەر تۆ نەتەویست لێی جیابیتەوە ... ئیتر پارێزەر
بابە باوکی لە ڕووداوەکە من بە کەمتەرخەم ئەزانێ
من بە کەمتەرخەم ئەزانی ئەیەوێ بەم جۆرە تۆڵەم لێبکاتەوە و تێکم بدات
واتەچی؟ - خەریکە ماڵ و موڵک وەرەگرێ -
ماڵ و موڵک مەگەر بە ناوی تیناوەیە؟
هەموو شتێک ؟
هەموو شتێک
تەلەفۆنی کردوە ئەڵێ مارەییەکەت ئامادەکردوە
چەنە مارەییەکەی؟
خوسرەو چەنە - زۆرە بابە ١٣٦٠ سکەیە
هەزار و سێ سەد و شەست سکەیە منی گەمژە قبوڵم کردووە
زۆر باشە
یەک تۆز بێدەنگ
تەلەفۆن بۆ کێ ئەکەیت؟
ئەلو سەلام ڕەزا چۆنی باشی بچوکتم
ئاغا ئەو کوڕە پورەم کاری سینەما ئەکات سیناریۆیەکیان پێداوە
تەنها شوێنێکی زۆر گاڵتەجاڕانەیە
ژنەکە لە کۆمایە
بەڵێ تینا باشە ئێستا بیڵێم؟
تینا باشە سوپاس
پاشان باوکی هەروادێت دێت ئەڵێ وەکالەتم هەیە
ئەمەوێ ماڵ و موڵکەکە وەرگرم ئەتوانێ ئەو کارە بکا؟
لۆژیکیە؟
هەر هەڵەیەک دڵی ویستی ئەتوانێ بیکات
ئەگەر وەکالەتی نەبێ چی ؟ ئەگەر درۆی کردبێ
ئەگەر ژنەکە بمرێ چی ؟
ڕەنگە تەنها پرسیارێک بووبێت بەڵام بۆ من مانایەکی تر هەبوو
پرسیارێکی ترسناک بوو -
بەرز بەرز قسە بکە وەکو مرۆڤ با تێبگەم خەریکی چی ئەڵێی
پرسیارێکی ترسناک بوو هەر کەسێک لە جێی من بوایە ڕەنگە
کەواتە تۆ ئەڵێی خوسرەو ژنەکەی کوشتوە چونکە ویستویەتی پارەکانی لێ وەرگرێت
من قسەی وام نەکردوە
خەریکم قسەت لەگەڵ ئەکەم تۆ مەبەستت ئەوەبوو
تۆ ئەڵیی خوسرەو ژنەکەی کوشتووە چونکە ویستویەتی پارەکانی ببات
ئەگەر ویستبێتی پارەکانی لێوەرگرێ دروستە
باشە کەواتە کوشتویەتی
لەبەر پارە کوشتویەتی- نا من ئەو شایەتیە نادەم -
ئەرێ لەبەر پارە کوشتویەتی؟- نا خوسرەو ئەونە پولەکی نیە-
پولەکی نیە بەس لەبەرشتێک کوشتویەتی
کوشتویەتی،لەبەر شتێک کوشتویەتی؟- من قسەی وام نەکردوە-
لەبەرتۆ کوشتویەتی ؟- من قسەی وام نەکردوە-
تۆ سەعاتێکە هەر ئەو قسەیە ئەکەی
ئەڵێی خوسرەو ژنەکەی کوشتووە چونکە ویستویەتی پەرەکانی ببات
من ڕاستیەکەم وتووە
خوسرەو ئەڵیت دار و نەداری هەمووی بە ناوی خۆیەوە بووە
واتە چی؟واتە درۆی لەگەڵ کردوم؟
بڵێ ببینم ببینم تۆ چی؟- من چی؟-
تۆ چی؟- من چی؟-
بڵێ ببینم تۆ چی ناکرێت تۆ تینات کوشتبێ؟
من بۆچی ئەبێت تینام کوشتبێ؟
من لەو ژیانەدا خوسرەوم ئەویست کە هەمبوو
من کارم بە تینا نەبوو تیناش کاری بە من نەبوو
من بۆچی ئەبێت تینا بکوژم تازە خوسرەو خەریک بوو لە ژنەکەی جیا ئەبوەوە
خوسرەو لە نەخۆشخانەیە دەتزانی؟
بۆچی؟
دەماری دەستی بڕیوە
دەماری دەستی؟ بۆچی
لەبەرئەوەی تۆ ئابڕوت بردوە
ئیتر ناتوانێت سەری بەرز ڕاگرێ
زیندووە؟
وەڵامی من بدەرەوە - زیندووە؟ -
بۆت گرنگە ؟- دیارە کە گرنگە، زیندووە؟-
پێی بڵێ ئەو کارانە نەکا ، ئەگەر زیندووە پێی بڵێ وا نەکا
ئەگەر جارێکی کە وابکات بەخودا منیش وائەکەم پێی بڵێن هەموو شتێک باش ئەبێت
وا لەخۆت مەکە نمایش مەکە
خۆت کۆکەرەوە سەیری من کە ئەم ئەڵقەیە هی تۆیە؟
ئەلو، سەرت بەرزکەرەوە ئەم ئەڵقەیە هی تۆیە؟
بەڵێ
لە کوێ ونت کرد؟- لە ماڵەوە-
لە کوێ ، بەرز بەرز- لە ماڵەوە -
کەم ماڵە؟- ماڵی خۆم و خوسرەو-
ئەمە لە ماڵی کوژراوەکە دۆزراوەتەوە
من بە تۆم وت لەوێ ئیشم ئەکرد- مەکە ئیتر-
مەڵێ مەڵێ ...درۆمەکە، درۆ مەکە
تۆ لە دانپیانانەکان وتوتە کە من لە ماڵی کوژراوەکە کارم کردوە
کاتێ لە کۆما هاتەدەرەوە ئیتر نەتتوانی سەیری چاوەکانی بکەی
ڕۆشتون لەگەڵ خوسرەو ماڵێکی ترتان گرتوە خوسرەو لەو ماڵە ئەم ئەڵقەیەی داوە بە تۆ
ئەم ئەڵقەیە چۆن لەماڵی کوژراوەەکە دۆزراوەتەوە
باڵی گرتوەو ڕۆشتوە ؟
ئەمەوێت لەگەڵ خوسرەو قسە بکەم
بۆچی؟
من نەمبردوە بۆ ئەوێ
ئەبێت بپرسم خوسرەو ئەم ئەڵقەیەی بردوە بۆ ئەو ماڵە
دەست هەڵگرە،وازبێنە وازبێنە لەم یاریە
ئیتر تەواوی کە پێت وایە بەرامبەر کێی؟
شوێنپەنجەت لەسەر ئەو چەقۆیە هەیە کە کوژراوەکەی پێ کوژراوە
من پێم وتون کە لەوێ کارم ئەکرد
سەد جار بەو چەقۆیە و هەزار جار خواردنم دروستکردوە و
زۆر ئاساییە کە شوێنپەنجەی من لەوێ هەبێت
من چەقۆکە لە چێشتخانە بووە ؟
ئەمە هەموو ئەزانن کە بە چەقۆی چێشتخانە کوژراوە
گرنگ ئەوەیە کە کابرا دانی پیابنێت
گەرەنتی دەدەم دانی پیا دەنێت
کوڕەکە دەمرای خۆی بڕیوە تا کچەکە ببینێت
برینێکی بچوکە - مەگەر ڕۆژنامەکان ناخوێنیتەوە -
نوسیانە گۆرانیبێژێکی بەناوبانگ دەماری دەستی بڕیوە
من ناتوانم بهێڵم بچن لەگەڵ یەکا قسەکانیان بکەن بە یەک
تێکتدام کاکە
بەسە شێتت کردم - باشە بەسەرچاو -
هەر ئێستا پیاوەکە قسەیەک ئەکاو ژنەکە قسەیەکی تر
باشە کچەکە درۆ ئەکا - تۆ لەکوێ ئەزانی کچەکە درۆئەکا؟ -
کچەکە کەیسی دەروونی هەیە- کچەکە تەنها ٢ جار چۆتە لای دکتۆر-
ئەگەر کێشەی نیە بۆچۆتە لای دکتۆری دەرونی
ئەوە بەڵگەی دروست بوونی ئەو پەیوەندیە ناتەندروستە نییە
خۆشت دەلێیت ناتەندروست - کێ ئەم پەیوەندەیە ناتەندروستەی دەستپێکردوە
کێ دەستیپێکردووە ؟ کێ دەستی پێکردووە؟ تۆ ئەزانی کێ دەستیپێکردوە؟
هەر ئێستا دە بەڵگەت بۆ ئەهێنم کە پیاوەکە دەستیپێکردوە
ئاغا بوەستە،ئەموێت قسەت لەگەڵ بکەم- ئەڕۆم بۆ سەر کار، کارم هەیە-
موەکیلەکەی من تۆماری کەیسی نیە ها
ماندووتکردم بەم کەیسی دەروونیەت
مەگەر تۆ ناتەویت کابراکە دانیپێدابنێت و کەیسەکە داخرێت
دەڵێت ئەو کچە ئەگەر لەم حاڵەیا بمبینێت دڵی پێم دەسوتێت و دانی پیا دەنێت
مەگەر تۆ ناڵێ کچەکە هیچی نەکردوە؟
من نەموتووە هیچی نەکردوە
دڵت وا ئەڵێ
تەواوی کە
دەنگە دەنگ دەکات تا کارەکەی بچێتە پێش
بەڵێ ئەزانم جەنابی دادوەر بەڵام وەڵامی وەرگرتوە
بریینێکی بچوکی کردوەتە دەستی کچەکەی شێت کردوە
کچەکە ڕازی بووە قسە بکا بەمەرجێک بیبینێت
تۆ ئەگەر لوتف بکەی مۆڵەتی ئەوە بدەی
نازانم ، واژۆ بکە
و بینوسە هەر کێشەیەک ڕووی دا بەرپرسیاریەتیەکەی لەسەرخۆت
دەمزانی خوسرەو لە فڕۆکەخانەیە
نزیکەی ٢ سەعات چاوەڕێ بووم تا موعیز لەگەڵ دایەگەورەی بڕۆنە دەرەوە
پاشان بچمە سەرەوە
من ئەمزانی کەس لە ماڵ نیە بەڵام
زۆر ئاگادار بووم کە کەس بە هاتنم نەزانێ
لەو ماوەیەی کە لە ماڵی خوسرەوە ئەژیام کلیلم پێبوو
کلیلی خۆم
خوسرەو هەموو شتێکی پێدابووم
ئەوێ وەکو ماڵی خۆم بووم
هەموو شتێکیم خۆشئەویست
شوێنی هیچ شتێک نەگۆڕابوو
ڕێک وەک کۆتا جار بوو کە خۆم هەموو شتەکانم ڕێکخستبوو
لەناکاو دڵم تەنگ بوو
توڕەبووم
ڕۆشتمە لای چێشتخانەکە
دەستم ساردبوو
بەڵام دڵنیابووم لەو کارەی ئەمویست بیکەم
تینا هەموو ژیانی من ڕەش کردبوو
خەوتبوو
گوڵدانەکەم شکان بوە هۆی ئەوەی خەبەری بێتەوە
تەماشای کردم
تەماشام کرد
تازە تێگەشت چ باسە
چەقۆکەم بەرز کردەوە
داوای لێخۆشبوونم لێکرد
موعیز گیان کورم ئەمەوێت قسەت لەگەڵدا بکەم
موعیز وەڵام بدەرەوە
دایە گەورە
کوڕم
موعیز
ئەلو سەلام باشیت
لە ئوتێلم
ئەمڕۆ هاتمەوە
نا لێرە ئاسودەم
ئاگات لە موعیزبێت
بەپێی لێکۆڵینەوە و ڕاپۆرتەکانی دەزگای پۆلیس
کەیسی کوشتنی خانمی تینا نوریان
دوای شەش مانگ لە پێداگری و بەدواداچونی پێویست
لە کۆتاییدا بە دانپیانانی خانم حەنا سەرەفراز
بە کوشتنی ئەنقەستی خوالێخوشبوو تەواوبووە و ڕادەستی دادگاکراوە
لە ڕاستیدا ئەمە نامەی دەزگای پەیوەندیدار بە دادگایە
خانم تۆ ئەم تۆمەتانە پشڕاست ئەکەیتەوە
کام تۆمەت؟
ئاگات لە کوێ بوو ، ئەوەی ئاماژەم پێدا
لێرە نوسراوە تۆ لە سەرەتاوە بەرگریت کردوە
بەڵام لە کۆتاییدا دانتان بە کوشتنەکەدا ناوە
ئەمەتان قبوڵە ؟ئەمە دانپیانانی تۆیە؟ - بەڵێ -
لە ژێر فشاردا دانتان پیا ناوە ؟- نەخێر-
ئەم لێکۆڵینەوانە پشتڕاست ئەکەیتەوە؟- بەڵێ-
گەر بەرگریت هەیە بیکە
بەرگری ئەوەیە کە قسەیەکەم نیە واتە هەرچی بووە وتوومە
من ئەوەندە عاشقی خوسرەوم کە ئامادەم لەبەر ئەو هەمو کارێک بکەم
مەبەستتان ئەوەیە لەبەر بەدەستهێنانی ئەو هاوسەرەکەیتان کوشتووە؟
وە ئەگەر بەس نەبوایە هەرکەسێکی تر ئەگەر ناچاربویتایە لەسەر ڕێگەکەت لات ئەدا؟
نا جەنابی دادوەر من مەبەستم ئەوە نیە تۆ جۆرێک ئەیڵێیت
خانەوادی کوژراو زیاتر توڕە دەکەیت
مەبەستەکەن جوان بڵێ کە بە جۆرێکی تر لێێ تێنەگەین
نا مەبەستی من ئەوەیە کە
من ناڕەحەت دەبم من ناتوانم خوسرەو لەو ئازارەدا ببینم
من ئەو ئەبینم حاڵم خراپ ئەبێت
خۆی دەزانێت چیم بۆ کردووە و چیم بۆ نەکردوە
من لەبەر ئەوەی ئەو لەم حاڵەدا نەبێت ئامادەم هەموو کارێکی بۆ بکەم
خانم دوولایەنە قسە مەکە واتە ئێستا ئەم قسانە بۆ ئەو ئەکەی؟
نا
من بەداخەوەم من مرۆڤکوژ نیم
دایە من کارەکەری مناڵەکەتم کرد من ژێر مناڵەکەتم گۆڕیوە
من پەرستاری نەوەکەتانم کرد و ئاگاداری بووم
بەڵام تۆ نەبوویت من هەبووم
ئێستاش ناڵێم بەداخەوەم من خۆشم ئەویست
من بەڕاستی خۆشم ئەویست ئ
ئێستاش بگەڕێتەوە ژیان دیسان هەمان کاری بۆ ئەکەم
دیسان ئامادەم وەکو کارەکەریك کارەکەری بۆبکەم
خانم ڕەچاوی باری دادگا بکە
ئەگەر حاڵی خراپە ئەتوانن بیبەنە دەرەوە
بفەرموو
جەنابی خوسرەو یەعقوب زادە ناسراو بە خوسرەو پارسا
لە دوای لێکۆڵینەوەی سەرەتای دادگا دەرکەوتووە تۆ پەیوەندیەکەتان شاردۆتەوە
ئەمەش بۆتە هۆکاری ئەوەی ئەم ڕووداوە ڕوبدات ڕاستە ؟
بەڵێ - بۆچی؟-پەنهانکاری خۆی جۆرێکە لە درۆ -
بسم الله الرحمن الرحیم
من گۆرانیبێژم جەنابی دادوەر
بە نزیکەیی هەمووان من ئەناسم لە ترسی ئابڕوم نەموت
من قبوڵمە ، من هەڵەم کرد
من خەتام کرد ،من هەڵەم کرد کارێکم کرد مناڵکەم بێ دایک بێت
کارێکم کرد بێ ئابڕوبم ،بەڵام
فریوم خوارد وەڵا ئەوە حەقی من نیە
بەیانی تا شەو لەم مەملەکەتە خەڵک هەزار جۆر کاری خراپ ئەکەن هیچ ناگۆڕێت
من یەکجار هەڵەم کرد
من یەکجار هەڵەم کرد ببینە چی بوو
زیانەکەیم دا هێشتاش هەر دەیدەم
خودایە ئەم ژنە ئەزیزترین کەسی منی بردوە ئەزیزترینی بەرە
ئەزانم من خەریکم دوعایەکی خراپ ئەکەم
بەڵام دڵم شکاوە دڵم خوێنە
من و ئەم مناڵە چ خراپەیەکمان دەرحەقی ئەم ژنە کردوە
کە ئەم بەڵایەی بەسەرمانا هێنا
ئەو تەنها ژنەکەمی نەکوشتووە
ژیانی من و ئەم مناڵەی تا کۆتای تەمەن نابوت کردوە
من هیچ ، من هیچ
مناڵەکەم دوو ڕۆژی تر دەتوانێ سەری بەرز ڕابگرێ ؟
ئەتوانێت بڕوا بۆ قوتابخانە؟
ئەتوانێ هاوسەرگیری بکات؟
بڕیارە چ شتانێک ببیستێت لە داهاتودا؟ کێ بەرپرسیارە ؟ کێ بەرپرسیارە؟
ئەم خانمە کە تەواوی ئەم ڕوداوانە بە لایەوە چێژبەخشە
هەر ئەوەی کۆمەڵێک بەرگری لێئەکەن و ئەڵێن ئەم گوناهی نیە ، ئەم بێ گوناهە
هەموان دەیناسن
بەسە بۆی
بڕیارە چ بەڵایەک بەسەر من و منالەکەمدا بێت
تۆ بێتاوان دەرچویت لە تاوانی کوشتنەکا
تاوانی ترت هەیە ئەبێت لێکۆڵینەوەی لێبکەین - چ تاوانێک؟ -
پەیوەندی ناشەرعی
ناشەرعی نەبوو
بەڵگەکان قسەکانت پشتڕاست ناکەنەوە
مارەم کردی لە خۆم لە کاتێکی دیاری کراو و بە مارەییەکی دیاری کراو
ئیتر لە قسەی خوا باڵاترمان هەیە ؟
خودا شایەتە هەموو جارێک خوێندومە
بەهەرحاڵ ئەم کەیسە لە دادگایەکی تر لێکۆڵینەوەی لێ ئەکرێت
لە کەیسی تاوانبارانی دیاریکراو بە پێی لێکۆڵینەوە قەرارمان دا
بە پێی قسەی خودی ئاغای خوسرەو یەعقوب زادە ناسراوە با خوسرەو پارسا
ئێمە ئەو شتانەی تا ئێستا پێیگەشتوین
وە تۆمەتباری ئامادە دانپیانانی دڵنیای هەیە
لەبەر ئەمە ئەوان واتە ئاغای خوسرەو پارسا
هیچ ڕۆڵێکی لە کەیسی تاوانەکەدا نەبوە
لەبەر ئەمە ئەتوانێت وەکو بەخێوکەری مناڵەکەی ئەگەر شکاتیان هەیە پێشکەشی کەن
وە یان لێرە بیڵێن
ئاغای خوسرەو یەعقوب زادە ناسراو بە خوسرەو پارسا بفەرموو
لەبەرئەوەی خوێنی هاوسەرەکەی من بێ گوناه ڕژارە
داوای سزای توند دەکەم بۆ تۆمەتبار بۆ ئەوەی جارێکی تر ئەم ڕووداوە ڕوو نەدات
بە ڕونی بڵێ سزای توند مەبەستت چیە؟
سزا بە پێی تاوان (کوشتنەوە)
وە شکاتەکەت لە کێیە بە ڕونی ناوەکەی ڕابگەیەنە
خانم حەنا سەرەفراز
وە داواکەتان
داواکاری سزا بە پێی تاوان (کوشتنەوە)
بفەرموو
خانمی شەریفە نوریان ئەگەر داوایەکتان هەیە ڕایگەیەنە
بێدەنگ تکایە
تۆ پیاوی؟- خانم ئارام بن-
درۆت لەگەڵ کردم خوسرەو
ئەگەر قسەیەکتان هەیە کاتمان پێت دا پێشتر
خوسرەو من کێم ؟ من کێم خوسرەو
خوسرەو من کێم؟ من چ خراپەیەکم بەرانبەر تۆ کردوە؟
خوسرەو تۆ درۆت لەگەڵ کردم
خانم خۆتان کۆنترۆڵ کەن ئێمە لێرە دانیشتوین گوێ لەتۆ بگرین
خۆتان کۆنترۆڵ کەن
کاتێ ئێوە کۆنترۆڵی خۆتان لەدەست دەدەن ناتوانین لێتان تێبگەین
تۆ پیاوی من ئەزانم
پیاوەتیتم نەویست
وتت پیاوەتی ئەکەیت و من لێرە ئەهێنیتە دەرەوە
پیاوەتیتم نەویست
پیاوەتی بکە هەموو شتێک بڵێ
ببورە من ئەتوانم قسە بکەم- نەخێر ئاغا بفەرموو-
ئاخر درۆ ئەکا- باشە وتم بفەرموو-
چیم وتوو ئەگەر شتێک هەیە بیڵێت
شەیتانە ئەمە شەیتانە بەخوا شێتە ئەم ژنە - بفەرمو دانیشە -
خانمی بەڕێز کاتێ کۆنترۆڵت لەدەست دەدەیت ئێمە تێناگەین لە مەبەستت
تکا ئەکەم بڕۆ سەر ئەسڵی بابەتەکە
بڕۆمە سەر ئەسڵی بابەتەکە- بەڵێ ئەسڵی بابەتەکە-
دڵنیایت؟ - واتە چی خانم مەگەر ئێمە لێرە یاری ئەکەین -
ئەسڵی بابەتەکە بڵێ
من نەمکوشتوە
من خانم تینا نوریانم نەکوشتوە
لەسەرەتای دانیشتنەکە لێم پرسیت وە تۆ دانت پیانا بەڵێ کوشتوتە
درۆم کرد، درۆم کرد ، درۆم کرد - هۆکاری درۆکەتان چیە ؟ -
من نەمکوشتوە ، من نەمکوشتوە ......- خانم ئارام بگرە ....-
خوسرەو بڵێ ، بڵێ من نەمکوشتووە بڵێ
خوسرەو ئەمە ئەزانێ ، جەنابی قازی ئەو ئەزانێ خوسرەو بڵێ من نەمکوشتووە
بفرەموون بیبەنە دەرەوە بیبەنە دەرەوە
ئەیەوێ قسەبکات
ئەڵێت زۆر شت هەیە کە ئێوە نایزانن
ئەڵێت من ئێسا ئابڕووداریم کردوە لەمەودوا نایکەم
پێم وابوو بەرامبەرەکەم شیاوی ئەوەیە بەڵام بۆم دەرکەوت هەڵەم
وتی تەنها لای ئێوە قسە ئەکا
ئەڵێت ئیتر لام گرنگ نیە لەسێدارەبدرێم یا نا
جەختیکردوە کە هەموتان بێن تە ڕاستیەکە بزانن
ئەڵێ مەگەر دایکی بە دوای بکوژی مناڵەکەیەوە نیە
مەگەر ئەوەی ناوێت
من ئەیناسێنم
ئێمە بە هەزار زەحمەتی خانەوادەکەمان هێنا دانیشت
تەنها چاوی بڕیە چاوی کوڕەکە و هیچی نەوت قسەی نەکرد
تەنانەت ڕێگەیەکی بچوکیشی بۆ ڕازیکردنی خانەوادەکە نەهێشتەوە
هەڵەی منە بابە هەڵەی منە
من هەروا زۆرم لێکردوە درۆ ئەکا خۆی کوشتویەتی
دڵنیایت؟
بسم الله الرحمن الرحیم
دادگا دوای لابردنی گومانی کەیسی خوالێخۆشبو تینا نوریان
وە بەدواداچوونی پێویست بڕیاری خۆی بەرانبەر تاوانەکە بەم جۆرە ڕادەگەیەنێت
خانم حەنا سەرەفراز
تاوانبار لە لێکۆڵینەوەی یەکەم گومانلێکراو کوشتن بووە
بەڵام لە لێکۆڵینەوەی دووەم دانیپیانا کە بە هۆکاری پەیوەندی لەگەل هاوسەری کوژراو
چۆتە ماڵی کوژراو و بەچەند لێدانێک بە چەقۆ ئەوی کوشتووە
تۆمەتبار بە هۆکاری کوشتنی ئەنقەست وە بەلاڕێدابردنی دەزگای دادگا
وە وتنی قسەی دژیەک کە هۆکاری ناڕێکی کەیسەکە بووە
بە تاوانبار ئەناسێنرێت
ئەم بڕیارە لە دادگای قەیسرەیەی یەکی تاران بکوژ بە لەسێدارەدان سزا ئەدات
کۆتایی دانیشتن
ئەلو ، ئەلو خوسرەو لە ماڵی؟
ئینستاگرامەکەت دابخە خەڵکی هەرچی لە دەمیان هاتۆتەدەر پییان وتوی
سەد جار پێم وتوی ئەدمینێک دانێ خۆت کە ناتوانی کۆنترۆڵی بکەی
پیاوی حسابی بەلایەنی کەم من دام ئەخست
ئەلو خوسرەو، ئەگەر پەیامەکەت پێگەشت یەکسەر تەلەفۆنم بۆ بکە
بەفر ئەبارێت
هەوا ساردە
خەریکە بەفر ئەبارێت
کەست هەیە لە هۆڵندا یان ئەروپا
نا
لێرە نوسراوە خۆتان پارەی هەموو شتێک ئەدەن؟- بەڵێ-
چۆن؟
چی چۆن؟
چۆن ئەونەت پارە هەیە
نوسراوە کە ئەو ڕووداوانە ڕویداوە نەتتوانیوە کار بکەی
بەڵی ، نا ماوەیەکە کار ناکەم
بەڵام ئەونەم پارە هەیە کە بتوانم دو سێ مانگ خەرجی خۆم و مناڵەکەم بدەم
باشە تەنها دو سێ مانگ دەتوانی پارە بدەیت- گریمان پێنج مانگ -
ئەتەوێ لە کوێ بمێنیتەوە؟
ئەڕۆمە ئوتێل یان میوانخانە
لە خێمەدام مەگەر گرنگە؟
بەڵێ گرنگە- گرنگە ؟-
باشە ئێستا ئەمە لە سەرجادە لێیان داوم گرنگە؟
بەڵێ
لەسەر جادە چەند وڵاخێک هاتونەتە سەر سەری من ئاسایشی گیانم نیە خەڵک ئەڵێم
کێ لێی داوی؟ - خەڵک -
بۆچی؟
چونکە ئیتر منیان خۆشناوێ
کاتێک کەسێکیان خۆشنەوێ ئەیسڕنەوە ئەمڕۆ لەمنیان داوە سبەی لە مناڵەکەم ئەدەن
ڕەسیدێکت ئەدەمێ بەم ڕەسیدە 18/9 ئەگەڕێیتەوە
باشە لە ٨ بۆ ١٠ لێرە بە
هەر لەویا ڤیساکە دەدرێت؟ - نازانم -
وەرگێڕان بنار هەوار
توڕەیی و هەرا
دەرهێنان هومەن سەیدی
Can't find what you're looking for?
Get subtitles in any language from opensubtitles.com, and translate them here.